سته‌م له تاریکیدا
ڕه‌نج هه‌ژار سته‌م له تاریکیدا
له نێو خه‌یاڵی هه‌موو داگیرکه‌ر و خیانه‌ت کارێک‌دا ، گۆشه‌یه‌کی تاریک هه‌یه که ده‌توانن خۆیانی پێدا هه‌ڵواسن و تاوه‌نه قێزه‌ونه‌کانیانی تێدا بشارنه‌وه. به روواڵه‌تیش وه‌ک کارێکته‌رێکی ئاشتی خواز خۆیان به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن. هه‌ڵبه‌ت به ڕوواڵه‌ت خیانه‌تکاره‌کان له یه‌ک ناچن و زۆر جوودان له یه‌کتر به‌ڵام یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش کۆیان ده‌کاته‌وه ئه‌ویش نێتی خییانه‌تکارییه که له هه‌موو سته‌مکارێکدا به‌دی ده‌کرێ و ته‌نها خاڵی هاوبه‌شیشه که پێی ده‌ناسرێن. له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن سته‌مکار ، چه‌مکێک بوونی نییه به ناوی چه‌مکی ئازادی ئه‌گه‌ر چی وا خۆیان ده‌ناسێنن که ئازادی خوازن به‌ڵام هه‌میشه داینه‌مۆی خییانه‌تکارییان به گه‌ر ده‌خه‌ن . هۆی سه‌ره‌کی داڕمانی هه‌موو سته‌مراێک ئه‌وه‌یه ، خۆی له سته‌مکاری پێش خۆی به زیره‌ک تر و کارامه‌تر ده‌زانێت ، هه‌ر ئه‌و خاڵه‌شه ده‌بێته هۆی داڕمانیان له کۆتایدا، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه هه‌موو سته‌مکارێک خۆی به ڕاست ده‌زانێ و هه‌موو چوارده‌وره‌که‌شی به هه‌ڵه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی درک به هه‌ستی چوارده‌وری خۆی بکات، هه‌وڵی سه‌لماندنی وجودیه‌تی خۆی ده‌دات ، بێ ئاگا له‌وه‌ی که هه‌ڵه‌یه. دیارده‌ی خۆی سه‌پاندن کاتێک ده‌رده‌که‌وێت له سته‌مکاردا ، ئه‌و کاته‌ی په‌نا ده‌بات بۆ سنوردارکردنی ماف و ئازادیه‌کانی کۆمڵگاکه‌ی ، ئیدی گرنگ نییه چۆن و چه‌ند. سنوردارکردنی ماف و ئازادی هه‌رچ کۆمڵگایه‌ک فراون کردنی سنوری سته‌مکاره‌که‌یتی. مێژوو هه‌میشه ئه‌وه‌مان به بیر دینێته‌وه که ته‌مه‌نی سته‌مکار کورته و له کۆتایدا خۆی سنوری خۆی ده‌سڕیته‌وه و له ناوی ده‌بات. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ئه‌وه‌یه ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین که چوارده‌ورمان سته‌مکاره و ئێمه‌ش هه‌میشه سته‌ملێکراوی سه‌ره‌کین ، به‌ده‌ر له سته‌مکاری ده‌ره‌کی سته‌مکاری ناوه‌کی زۆر جڵێسمان هه‌یه که هه‌رگیز هه‌ست به بچووکی و بێ متامانه‌یی خۆی ناکات. ئێمه‌ی سته‌ملێکراو له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین که خاوه‌نی نه‌وت و سامانێکی بێ شووماره ، که ده‌کرێت هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سوودمه‌ند بن له سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌که‌یان به بێ که‌م و زیاد. به‌ڵام چڵێسی و تێرنه‌خواردنی سته‌مکاران ژییانیشی له سته‌ملێکراوه‌کان زه‌وت کردووه و سه‌ره‌تا ترین مافیان که ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ژییانه لێ زه‌وت کردوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافی نوسین و بیر‌و ڕای لێ یاساخ کردون، تاقزه به تازه هه‌ڵده‌ستێت به زه‌وت کردنی مافی خوێنده‌وه‌ش لێیان و ده‌ستگرتن به سه‌ر که‌رتی تایبه‌تدا و فلته‌رکردنی هێڵی ئینته‌رنێتی تاکه‌که‌سی ، که له ڕاستیدا هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایا مافی خۆیه‌تی چۆن بیرده‌کاته‌وه و بۆچی بیر ده‌کاته‌وه. له پاش ئه‌وه‌ی سته‌مکاران هه‌ست به ناسه‌قامگیری کۆمه‌ڵگاده‌که‌ن و لاوازی پێگه‌ی خۆیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، په‌نا ده‌به‌ن بۆ چه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌و ته‌هدید کردنی ئه‌م و ئه‌و. قه‌زافی جوانترین نموونه‌یه که بوو به عیبره‌ت بۆ هه‌موو سته‌مکارێک تا په‌ندی لێ وه‌رگرن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ستی به لاوازی خۆی ده‌کرد و ده‌یزانی ئیدی چی تر پێگه‌ی جێگیر نییه‌و ده‌له‌نگێت ، هه‌وڵی خستنه گه‌ڕی هێزی ده‌دا و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆقێنه‌ری ده‌کرد . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دییارده زه‌قه‌ی قه‌زافی له سه‌رکرده سته‌مکاره‌کانی خۆشمان‌دا به‌دی ده‌کرێت کاتێک شاڵاوی گۆڕانکاری ڕوویان تێ ده‌کات ، ده‌ترسن و په‌نا ده‌به‌ن بۆ 30 هه‌زار چه‌کداری گۆش کراوی خۆیان ، تاکو بییانکه‌نه داینه‌مۆی خییانه‌تکاری و داپڵۆساندن. به‌هاری عه‌ره‌بی زه‌نگێکی گرنگه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی قییادی کورد و به ئاگاهێنانه‌وه‌یان ، وه ئه‌گه‌ر له ئاست ئه‌و زه‌نگه گوێی خۆیان که‌ڕ که‌ن ئاشکرایه چاره‌نوسیان به کوێ ده‌گات.