پانۆرامای گرنگترین رووداوەكانی ساڵ 31/12/2011
عەلی قادر
14 /1/ 2011 سەرۆكی پێشووی تونس ڕایكرد بەرەو ووڵاتی
• سعودیە دوای ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەی وڵاتی گرتەوە وە لە ڕۆژی 11 /1/2011 پایتەختیشی گرتەوە و بوە هۆی رووخانی رژێمەكەی بن علی.
• لە 25 /1/2011 شۆرشی میسر دەستی پێكردوو دوای ئەوەی چالاكوانان لەرێگەی تۆڕی فەیسبوكەوە داوایان لەهاووڵاتیان كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمەكەی بن عەلی وە لە 28ی هەمان مانگدا خۆپیشاندەران داوایان لە هاوڵاتیان كرد زیاتر بێنە دەرەوە وە ونوێژی هەینی لەدەرەوە بكەن پاشان پۆلیس گوللەی زیندوی بەكار هێنا وە ئەوەش زیاتر هاووڵاتیانی تورە كرد.
• لە ڕۆژی 9/1/2011 لە باشوری سودان ڕاپرسیەك ئەنجامدرا لە بارەی جابوەوە یان مانەوە لەگەل حكومەتەكەی عومەر بەشیر پاشان گەلی باشور بە ڕێژەی زیاتر %98 بریاریاندا جیا ببنەوە.
• دوای ئەوەی چەند جاریك دووپاتی كردەوە كە لە پۆسەكەیدا دەمینیتەوە بەلام دواجار و لە 11/2/2011 حوسنی مبارك ی سەرۆكی پیشوی میسر بریاریدا دەست بەرداری پۆستەكەی بیت.
• دوای ئەوەی لە15 بۆ 17 /2/2011 شۆرشی لیبیا هەلگریسا لە 21/2/2011 شاری بەنغازی كەوتە دەست شۆرشگیرەكان .
• لە 11/3/2011 بومەلەرزەیەمی گەورە ( تسۆنامی) رۆژهەڵاتی یابانی گرتەوە و كاولكاریەكی گەورەی لە دوای خۆیەوە بەجیهیشت
• لە 15 /3/2011 نارەزاییەكان لە دژی ڕژێمەكەی ئەسەد لە سوریا دەستیپیكرد بەتایبەتی لە نزیك مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق پاشان شارەكانی تریشی گرتەوە وە لەلایەن هیزەكانی سوریاوە بەتوندرین شیوە بەرپەرچدرانەوە.
• لە رۆژی 29/4/2011 زیاتر لە ملیاریك بینەر سەرقال بوون بە بینینی ئاهەنگی بوك گواستنەوەی شازادە ولیام و خاتون كیت كە كوری شازادە دایانا و شازادەی جینشینی بەریتانیا چارلزە .
• لە 2/5/2011 دوای نزیكەی لە 10 ساڵ بەسەر رووداوەكانی 11ی سیپتیمبەردا ئەمەریكا توانی دوژمنە سەرەسەختەكەی خۆی (ئوسامە بن لادن) لەناوببات پاش ئەوەی هیزیكی كۆماندۆی ئەمەریكی لەشاری ئەبوت ئابادی پاكستانی هیرشیان كردە سەر نشینگە نهێنیەكەی.
• دوای ئەوەی شۆڕشەكەی یەمەن دەستیپیكرد لە رۆژی 3/6 دا عەلی عەبدوا صالح و چەندین كەسایەتی سیاس ئەو وولاتە رووبەرووی هیرشیك بونەوە لەناو مزگەوتیكدا كە زۆربویان بە سەختی بریندرا بوون.
• لە 27/6 دا دوای ئەو تاوانانەی كە حكومەتەكەی قەززافی دژ بە هاولاتیان ئەنجامیاندا دادگای تاوانی نیودەوڵتی بریاری دەستگیركردنی معمر قەزافی سەیفی كوری و عبدالله سنوسی دەكرد.
• دوای چەندین سال ململانێ لەگەل حكومەتی سودان دواجار لە 9/7 دا سەربەخۆی خۆی راگەیاندو ئالای وولاتیان لە جۆبای پایتەختدا بەرزكردەوە.
• 8/7دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەك بەردەوام بوو داوجار گۆڤاری نیوز ئۆف زە ۆرلد كە سەر بە بنەماڵەی مەردۆخە دەرگاكانی داخرا پاش ئەو ئابروچونەی بەهۆی گویگرتن ل پەیوەندییە تەلەفۆنیەكانەوە ئاشكرا ببوو.
• لە 23 /8 دا بابو لعەزیزیەی شوینی تایبەتی قەززافی كەوتە ژێر دەستی شۆرشگیرانەوە وە ناوەكەش گۆردرا بۆ مەیدانی شەهیدان .
• لە 5/10 یەكیك لە كەسایەتیە گەورەكان و زیرەكەكانی ئەم سەدەیە ستڤ جۆبز كە یەكیكە لە دامەزرینەرانی كۆمپانیای ئەپڵ كۆچی دوایی كرد.
• لە 20/10 داوی ئەوەی چەندین هەفتە خۆی شاردەوە دواجار قەززافی بەدەستی شۆرشگیران لەگەل كورەكەی كوژرا.