ئـهردهن : له‌دایـك بوونی مـنداڵـێك كهنـاوی خــوای گـه‌وره له‌سه‌ر گـوێـی نوسـراوه

ئافره‌تێكی به‌ڕه‌گه‌ز میصریی دانیشتووی گوندی – بسـگه – له‌قه‌زای – إیــل – ی پارێزگای معـادی ئه‌رده‌نی منداڵێكی كوڕی بوو, كه‌له‌سه‌ر گوێچكه‌ی به‌ڕوونی ناوی پیرۆزی ( الله ) نوسراوه ..
ڕۆژنامه‌ی – الـغـد – بڵاویكردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌و خێزانه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌و منداڵه كردووه و به‌دیاری و به‌خشیشێكی مه‌زنی خـوای گه‌وره‌یان داناوه و ناویشیان ناوه ( مـحـمـد ) , به‌تایبه‌تی تریش كه‌گوێچكه‌ی چه‌پی زۆر به‌ڕوونی ناوی پیـرۆزی خـوای گه‌وره‌ی تیا نوسراوه .. " ربیع محمد " ی باوكی منداڵه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند كه‌منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی و سروشتی له‌دایك بووه و ڕۆژانه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر دێنه دیتنی منداڵه‌كه‌ی و ووتیشی كه‌خـوای گه‌وره ڕێزێكی زۆری لێناون و ئه‌وه‌ش كه‌كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵگری ناوی تایبه‌تی و پیرۆزی خـوای گه‌وره‌یه مایه‌ی ڕێز و شانازییه‌كی زۆره بۆیان و هیواشی خـواست كه‌ئه‌و به‌هره خـواییه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌یشی .
سه ر چاوه ی خه به ر: سایتی به خته وه‌ری