تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێ
شـوان
رِابـه‌ر
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێ
ده‌ستپێك : بێگومان هه‌موو خه‌ڵكانى (دونیا) سالانه یاده‌وه‌رى ساڵوه‌گه‌رِى له دایك بوونى (سه‌ركرده و پارت و ...هتد)ه كانیان ده‌كه‌نه‌وه , كه‌چى بۆ موسڵمانان له هه‌موو كه‌س شایسته‌تره كه هه‌میشه (له سنورى شه‌رعدا) یاده‌وه‌رى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌رمان ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) بكه‌نه‌وه , چونكه هه‌ر ئه‌و تاكه سه‌ركرده و پێشه‌وا و رِابه‌رى به‌ره‌ى مرۆڤایه‌تى یه , بۆیه ئێمه‌ش لێره‌دا له‌به‌ر گه‌وره‌یى ئه‌و زاته و بۆ زیاتر ناسین و په‌یرِه‌وى لێكردنى وه‌كو به‌ركولێك زۆر به كورتى و گوشراوى ته‌نها چه‌ند لایه‌نێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌وه ده‌خه‌ینه رِوو كه ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م / پێناسه :
پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) تاكه نوێنه‌ر و په‌یامبه‌رى خواى گه‌وره كردگاره و , خوا كردوویه‌تى به پێغه‌مبه‌ر , چونكه پێغه‌مبه‌رایه‌تى پله‌یه‌كى خوایى و , خوا به به‌نده چاك و پاكه‌كانى خۆى ده‌به‌خشێت .
دووه‌م / ئه‌ركى پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) له ژیاندا :
پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) هه‌ڵگر و په‌یامبه‌رى په‌یامى خواى كردگاره , بۆ گه‌یاندن و به‌رپاكردنى له گۆى زه‌وى دا , تا ببێته تاكه (په‌یرِه و پرِۆگرام و یاسا و ده‌ستور و فه‌رِمانرِه‌وا ...) بۆ تێكرِاى مه‌ردوم , چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (ان الحكم الا لله) واته : حوكم و فه‌رِمانرِه‌واى كردن ته‌نها بۆ خواى گه‌وره یه و نابێ جگه له حوكمى خواى گه‌وره و هیچ به‌رنامه و په‌یرِه‌وێكى تر ببێته یاسا و به‌رنامه‌ى ژیانى مرۆڤایه‌تى , وه ئه‌ركى پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) رِاسته‌رِێكردنى خه‌ڵكه به‌ره‌و رِێبازى ئیسلام و قورِئان , ئه‌ركى پیشاندانى ئه‌و ئایینه پیرۆزه‌یه كه خه‌ڵكى پىَ رِزگار ده‌كا له‌و شه‌وه زه‌نگى كوفر و نه‌فامى بۆ رِووناكى خۆرى ئیسلام , بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها به‌ندایه‌تى خواى گه‌وره بكه‌ن , تا له دونیا ئاسوده و هۆشیار بن و نه‌كه‌ونه زۆنگاوى كۆمه‌لایه‌تى , چونكه پێغه‌مبه‌ر( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) ته‌نها پیاوى دین و دوا رِۆژ نه‌بووه , به‌ڵكو پیاوى (دین و دونیا , پیاوى دین و ده‌وڵه‌ت , پیاوى ئایین و سیاسه‌ت) , مه‌ردى میدان و مینبه‌ر , سوار چاكى رِۆژو خواپه‌رستى شه‌و بووه و , پیاوى هه‌موو كردار و گوفتاره‌ێكى جوان و شایسته بووه و , گه‌وره‌ترین ئه‌رك و ئه‌مانه‌تى ئه‌نجام داوه كه گه‌یاندن و په‌یرِه‌وى كردنى قورِئانه .
سێیه‌م / كه‌سێتى پێغه‌مبه‌رمان ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ):
بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) وه‌كو له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا هاتووه , هه‌زاران كردار و گوفتار و سیفاتى زۆر به‌رز و ناوازه بووه كه له ئامار نایه‌ن , له هه‌موو رِوێكى چاكه‌وه پیاوێكى تاكانه و نمونه‌یى بووه , چونكه پیاوێكى خوایى (ربانى) بووه و به قورِئان گوش و په‌روه‌رده كراوه , هه‌موو شتێكى چاكى لێ هاتۆته جێ , هه‌ر وه‌كو خواى گه‌وره به رِه‌وشت به‌رزى وه‌سفى ده‌كا و ده‌فه‌رمووىَ : انك لعلى خلق عظيم واته : ئه‌ى موحه‌مه‌د به رِاستى تۆ له‌سه‌ر ئه‌خلاقێكى زۆر گه‌وره و به‌رزى , وه خاتوو عائیشه‌ى خێزانى ده‌فه‌رمووىَ : (كان خلقه القرا‌ن) واته : كردار و گوفتار و هه‌ڵسوكه‌وتى پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای له سه‌ر بێت )هه‌مووى بریتى بوو له قورِئان
واته : به‌پىَ ى قورِئان هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد , قورِئانێكى به‌رجه‌سته بوو له نێو هاوه‌لانى دا ده‌هاتوو ده‌چوو , بۆیه پیاوێكى زۆر (چاك و پاك و له‌خوا ترس بوو , ئازا و به غیره‌ت و جه‌سوور بوو , به سه‌بر و ئارام وخۆَرِا گربوو , زانا و دانا و بیر و هۆشمه‌ند بوو له‌سه‌ر خۆ و هێمن و نه‌رم و حه‌لیم بوو , كارزان و لێزان بوو , مشورخۆر و به‌مشۆره‌ت بوو ... خاوه‌نى هه‌موو سیفه‌تێكى تر‌ى چاك و به‌رز بوو ). چونكه پارێزراو (معصوم) بوو له لایه‌نى خواى گه‌وره وه , ئه‌و ئاماده‌ى كردبوو بۆ رَابه‌رایه‌تى كردنى به‌ره‌ى به شه‌ریه‌ت , بۆیه سه‌باره‌ت به‌وه ده‌فه‌رمووێت : : (من يطع الرسول فقد اطاع اللة) واته : هه‌ر كه‌سىَ گویرِایه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر بكا , ئه‌وا گوێرِایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ى كردووه , ئا ئه‌وه كه‌سێتى ئه‌و زاته‌یه .
چواره‌م / پله و پایه‌ى پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له سه‌ر بێت ) له قو‌رِئانى پیرۆزدا :
بێگومان خواى گه‌وره له په‌یامى پیرۆزى خۆیدا زۆر به گه‌وره و گرنگى باسى ئه‌و په‌یامبه‌رى كردووه و زۆر رِێزى لێ ناوه و باشترین پله و پایه‌یى پێ به‌خشیوه , بۆ وێنه وێرِاى ئه‌و ئایه‌تانى كه له ته‌وه‌ره‌كانى تردا سه‌باره‌ت به‌و باس ده‌كه‌ین , ده‌فه‌رمووى :
(لقد كان لكم فى رسول اللة اسوة حسنة) واته : له پێغه‌مبه‌رى خوا دا جوانترین سه‌ر مه‌شقى و پێشه‌نگى بۆ ئێوه هه‌یه كه په‌یرِه‌وى لێ بكه‌ن , وه ده‌فه‌رمووێ : (وما اتاكم الرسول فاخذوة وما نهاكم عنة فانتهوا) واته ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر پێتان راده‌گه‌یه‌نێ وه‌ربگرن , وه ئه‌وه‌یش كه لێتان یاساغ و قه‌ده‌غه ده‌كا , ئێوه‌ش نه‌هى لێ بكه‌ن , چونكه (وما ينطق عنى الهوى هو الا وحى يوحى) واته : پێغه‌مبه‌رى ( دروودی خوای له سه‌ر بێت ) له خۆیه‌وه قسه له هه‌واو ئاره‌زووى خۆى ناكا . به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه ده‌یڵێ ده‌یكا هه‌موو نگایه و له لایه‌ن خواى گه‌وره
بۆى ئارِاسته و سروش ده‌كرێ , وه ده‌فه‌رمووێ : هه‌ر كه‌سێ به گوێ ى پێغه‌مبه‌ر بكا ئه‌وا به گوێ ى خواى گه‌وره‌ى كردووه , وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش , له قو‌رِئانى پیرۆزدا له زۆربه‌ى جىَ دا ناوى پێغه‌مبه‌ر به‌دواى ناوى خواى كردگاره‌وه هاتووه . وه شه‌ترێكى شه‌هاده‌ش بریتى یه له (رسول) به‌بێ برِوا بوون به پێغه‌مبه‌رایه‌تى ئه‌و شایه‌تیمان و ئه‌ركانى ئیسلامى پیاو دانامه‌زرێت , ئا ئه‌وه فه‌زڵ و گه‌ورایه‌تى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه دروودی خوای له سه‌ر بێت له رِوانگه‌ى قورِئانه‌وه .
پێنجه‌م / هه‌ندىَ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت :
بێگومان ئه‌و زاته به‌رِێزه تایبه‌تمه‌ندى و ناوازه‌ى زۆر و بىَ شومارن , به‌لام ئێمه ته‌نها ئه‌و گرنگانه‌یان ده‌خه‌ینه رِوو :
1- پێغه‌مبه‌رێكى گشتى بووه دروودی خوای له سه‌ر بێت واته : بۆ تێكرِاى كۆمه‌ڵى ئینسان و ئه‌جنه هاتووه به مژده‌ده‌رو و ترسێنه‌ر , وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووىَ : ((وما ارسلناك الا كافة للناس بشيراَ و نذيراَ ) سبا / 28+اسرا / 105 + فرقان / 56 .
2- وه به رِه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكى هاتووه , تا به‌ره‌و ئایینى خوا رِاسته رِێیان بكا , وه‌ك خوا ده‌فه‌رمووى : ((وما ارسلناك الا رحمة للعالمين بشيراَ و نذيراَ) سبا / 28 .
3- وه یه‌كێكه له ئاده‌میزاد و له به‌نده‌كانى خواى كردگار , هه‌روه‌ك خوا له‌سه‌ر زمانى ئه‌و ده‌فه‌رمووىَ :(انما انا بشر مثلكم يوحى اِلى) كهف / 110 وات : منیش به شه‌رێكى وه‌كو ئێوه‌م , ته‌نها ئه‌وه هه‌یه له لایه‌ن خواى گه‌وره وه‌حیم بۆ دىَ و منیش به ئێوه‌ى ده‌گه‌یه‌نم .
4- یه‌كێكه له‌و (25) پێغه‌مبه‌ره‌ى كه ناویان له قو‌رِئانى پیرۆزدا هاتووه , وه یه‌كێكه له (5) پێغه‌مبه‌ره ئولى عه‌زمه‌كان , وه گه‌وره‌ى بونه‌وه‌ر و پێغه‌مبه‌رانه , وه كۆتایى پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) .
5- خواى گه‌وره چه‌ندان موجیزه‌ى زۆر به گه‌وره‌یى پێداوه . بۆ وێنه : (قورِئان كه گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ى سه‌ر زه‌مینه , یا له‌تكردنى مانگ , یا زێده‌كردنى ئاو و خواردن و خۆراك , یا ئه‌ده‌بدار و به‌رد و دره‌خت و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا , یا رِاگه‌یاننى ئه‌و شتانه‌ى كه هێشتا رِویان نه‌داوه , وه هه‌روه‌ها ... له معجیزه‌كانى تر‌ى وه‌ك شه‌ورِۆیى و ...هتد) .
6- ئه‌وه‌ى بۆ حه‌لال بوو , بۆ خه‌ڵكى تر , وه به مردنى خۆى مردووه و دووژمن زه‌رِبه‌ى پىَ لىَ نه‌دراوه , چونكه خوا دوفه‌رمووىَ : (و اللة يعصمك من الناس) . واته : خواى گه‌وره له ده‌ستى دووژمن ده‌تپارێزىَ , هه‌روه‌ك ژه‌هر خواردیان كرد , سه‌حریان لىَ كرد , چه‌ندان پلانى تریان دژى كرد , هه‌ر خوا پاراستى , وه هه‌روه‌ها خاوه‌نى چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندى تره كه جىَ ى نووسین نى یى .
شه‌شه‌م / ئه‌ركى ئێمه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت :
ئه‌ركى ئێمه به‌رانبه‌ر به‌و په‌یرِه‌وى كردنى تۆكمه و ته‌واو له سه‌رجه‌م سوننه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كانى ئه‌و , به‌پىَ ى ئه‌وه‌ى كه له قورِئان و سوننه‌تدا فه‌رمانان پىَ كراوه . وه ده‌بىَ هه‌موو شتىَ لێوه‌ربگرین , وه له خۆمان و له هه‌موو شته‌كانمان خۆشتربووێت , وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووىَ : (ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وىَ , ده‌ى به گوىَ چى پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن) ال عمران / 71 .
بۆیه ده‌بىَ له هه‌موو هه‌نگاو و پێگاشه‌كانى ژیانماندا هه‌میشه ئه‌وپه‌رِى په‌یرِه‌وى له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌نگا و كردار و گوفتاره‌كانى ئه‌ودا بكه‌ین و به قوربانى بین , هه‌ر وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانى به هه‌موو جۆرێك له هه‌موو حاڵ و قۆناغێكدا ئه‌وپه‌رِى رِێزیان ده‌گرت و گوێدێریان ده‌كرد و لاسایان ده‌كرده‌وه , هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ركى ئێمه‌یه .
حه‌وته‌م / ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت به‌سه‌ر جیهانیدا هێنا :
به كورتى پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت وه‌ك پێشه‌واو هه‌ڵگرى په‌یامى خوا , گه‌وره‌ترین گۆرِانكاری و وه‌چه‌رخانى مێژوویى به‌سه‌ر گێتى دا هێنا , بۆ وێنه ئه‌وسا ئیسلامى به هه‌موو جیان رِاگه‌یاندو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى دامه‌زراند و حوكمى ئیسلامى به‌رپاكرد و به‌یداخى ئیسلامى شه‌كاندنه‌وه , قه‌لاى كوفر و زۆردارى و نه‌فانى و خرِنۆش و خاپوور كرد كه تا ئێستاش ئیسلام هه‌ر زیندووه تا رِۆژى به‌رىَ , وه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تى له كوله‌مه‌رگى و زۆردارى و بىَ دادیى و نه‌فامى گۆرِى بۆ خواپه‌رستى و ژیاری و پێشكه‌وتن و دادوه‌رى . وه هه‌ر كاتێكى تریش كه ئیسلام پیاده و په‌یرِه‌و بكرێت جیهان ئاسووده ده‌بىَ و پرَ ده‌بىَ له خێر و به‌ره‌كه‌ت و شارستانیه‌ت له سایه‌ی خواناسى و پێغه‌مبه‌ر ناسى دا , وه چه‌ندان گۆرِانكاری تر‌ى چاك و پۆزه‌تیڤى داهێنا له هه‌موو بواره‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و حوكمدا .
منبع: سایت کوردی‌و